ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ئۆرووپا به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م شوێنی دانووستانی شۆرای یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له لۆكزامبۆرگ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆرووپایی هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له لۆكزامبۆرگ خۆپێشاندانیان كرد و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و داوای محاكمه‌ی تاو‌انبارانیان كرد.