ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی هامبوورگ دژ به كوشتنی ئیلاهه حسێن نژاد و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانی كۆمه‌ڵگا خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی له وڵاتی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه پێشوازی لێكراوه و خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئیلاهه حسێن نژاد، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. ناڕازیان هه‌روه‌ها له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.