ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٨ و ١٩ی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئاڵمان، سوید، فه‌ڕانسه، هوله‌ند، نۆ‌رویژ، كانادا و ئه‌مریكا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.