ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ویه‌ن، هلسینبورگ و پاریس دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ویه‌نی ئۆتریش به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا. له شاری هلسینبورگی سوید ئێرانیانی ئازادیخواز له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵتی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری ئورووپا خۆیان گه‌یانده شاری پاریس و خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه برد. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و خۆپێشاندانه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی دیمۆكراتیكی ئێرانیان ڕێك خرابوو و مه‌به‌ست گه‌یشتن به ئێرانێكی دیمۆكراتیك بووه.
