کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئورووپا له‌بڕوكسل

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئورووپا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئورووپا له‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ دا له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئورووپا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ٢٧ وڵاتی ئورووپایی بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئورووپا دانووستان بكه‌ن و ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و یه‌كیه‌تیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشتیوانی له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری خۆیان گه‌یاندۆته‌ بڕوكسل و به‌ خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و پاڕله‌مانه خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و دانانی سپای پاسداران له‌ نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.