ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هامبوورگ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هامبوورگ كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.