ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له واشینگتۆنی ئه‌مریكا و شاری وییه‌ن له ئۆتریش دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، ئێرانیانی ئازادیخواز له ئه‌مریكا و ئۆتریش دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.