ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئێشتووتگارت و هامبوورگ بۆ پشتیوانی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له كامیۆن‌داران، خانه‌نشینكراوان، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران و كرێكاران نیشان دا و خوازیاری یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی بوون.