ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هانووفێر و وییه‌ن هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران وێڕای پاڵپشتی له مانگرتنی كامیۆن‌داران ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت، كاره‌ساتی مرۆیی له زیندانه‌كانی ڕژیم ڕوو ئه‌دات.