ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له فڕانكفۆرتی ئاڵمان به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخوازی فڕانكفۆرت سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام كۆده‌بنه‌وه. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراونی مه‌حكووم به ئێعدام و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.