کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرت

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرت 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم له‌ شاری فڕانكفۆرت دژبه‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك هاوڕێ له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢١ی زیندانی ئێران، ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاتانی ئورووپایی كۆبوونه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بون.