کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و ئه‌مریكا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئێران و ئه‌مریكا دژبه‌ كۆماری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی سوید و ئه‌مریكا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای حیمایه‌ت له‌ به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو له‌ ئێران، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئێرانیانی ئازادیخوازی شاری سه‌ن دیه‌گۆی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌ شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زای كۆماری ئیسلامی بوون.