ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ندین وڵاتی جیهان دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئۆتریش، هوله‌ند، دانمارك، ئه‌مریكا، سوید، نۆ‌رویژ، ئیتالیا، ئۆستڕاڵیا، به‌ریتانیا، ئاڵمان، كانادا، فینلاند، فه‌ڕانسه، ئیسپانیا، بلژیك و چه‌ند ده‌وڵه‌تی دیكه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شداری به‌رینیان بووه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه به‌رپرسانی تاوانباری كۆماری ئیسلامی محاكمه بكرێن و سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.