ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی هه‌له‌ند و به‌ریتانیا بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری خڕۆنینگنی هوله‌ند به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “عه‌باس دۆریس” و زیندانیانی سیاسی دیكه، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی سێداره و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. هه‌روه‌ها ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی بیرمه‌نگام و مه‌نچستری به‌ریتانیا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی حوكمی ئێعدامی “عه‌باس دۆریس” ساڵڕۆژی له دایك بوونی گیانبه‌ختكردووان “ئایدا ڕۆسته‌می” و “مه‌هسا موگویی”یان جیژن گرت. به‌شداربووان خوازیای داخستنی باڵوێزخانه‌كانی ڕژیم له ئورووپا و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.