ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هامبوورگ دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و كارزاره هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وی ژن،ژیان،ئازادی به‌ڕێوه ده‌چێت و چالاكانی سیاسی تێدا به‌شداری ده‌كه‌ن. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری یه‌كگرتوویی هه‌موو ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پاڵپشتی له به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.