ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێعدام خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان به ده‌سته‌وه گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.