ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فه‌ڕانكفۆرت و شتووتگارتی ئاڵمان دژ به سزای ئێعدام له ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی چوار ده‌یه‌ی ڕابردووی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی دیكه بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له ژینۆسایدی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بگرن.