ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری تۆرنتۆی كانادا بۆ پشتیوانی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی مانگرتوو له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕیوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.