کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له‌ تووماج

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له‌ تووماج 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵانی ١٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی ئاڵمان، ئۆتریش، هوله‌ند، دانمارك، سوید، كانادا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له‌ “تووماج ساڵحی” و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی تووماج و به‌ندكراوانی دیكه‌ی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه‌ گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای ئێعدام زیاد بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، كۆمیته‌ی ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و ٦١ پارێزه‌ی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتی ئێرشاد بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ پڕۆسه‌ی سه‌ركوت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.