ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخوازی فڕانكفۆرت له ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.