ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌دان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هامبوورگ و فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژ به كۆماری ئیسلامی و سه‌پاندنی شه‌ڕ به سه‌ر خه‌ڵكی ئێران دا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمه‌كانی “نا بۆ شه‌ڕ”، “پاڵپشتی خه‌ڵكی ئێران بن” و ده‌نگی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ببیسن”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. خۆپێشانده‌ران داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به زووترین كات كۆتایی به‌و شه‌ڕ ماڵوێرانكه‌ره و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێنن و ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی ئێران ببنه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره.