ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی به‌ڕلین و فهڕانكفۆرتی ئاڵمان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. ناڕازیان داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن و ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام بگرن. چالاكوانان هه‌روه‌ها ئیدامه‌ی سه‌ركوتی ژنانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ژنانی ئێرانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای حیجاب و عیفاف بوون.