ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئیعدامه‌كان له ئێران و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی زیندانیانی سیاسی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه كه كارزاری نا بۆ ئێعدام سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران، به‌ڕێوه ده‌چێت.