ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” و “په‌خشان عه‌زیزی” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاكه كرێكاری و سیاسیه نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له “عیسا ئیبراهیم زاده” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ كه به‌هۆی گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی دابووه خۆكوژی ده‌ربڕی و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.