رۆژی 17ی خەرمانانی 1403، هەزاران کەس لە شارەکانی فەرانسە دژ بە هاتنە سەرکاری سەرۆک‌وەزیرانێکی ڕاستڕەو و لە شاری گلاسکۆی سكاتله‌ند، دژبەرانی ڕەگەزپەرەستی و لایه‌نگرانی کۆچبەران خۆپێشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران لە پاریس و 130 شاری دیکەی فه‌ڕانسه ڕژانە سەر شەقامەکان و له‌گه‌ڵ دیاریكردنی سەرۆک وەزیرێكی ڕاستگه‌را لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنه‌وه دژایه‌تیان كرد. سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانی چەپ زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه بەدەست هێناوه، بەڵام ماکرۆن نوێنه‌رانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەت کردووە و میشێل بارنیەی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرانسه ناساندووه. له شاری گلاسكۆی سكاتله‌ند، دژبه‌رانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و لایه‌نگرانی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ گرووپه توندووئاژووه‌كانی دژبه‌ری په‌نابه‌ران به شه‌ڕ هاتن و دژبه فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.