ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاری به‌یروت پێته‌ختی لۆبنان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته دژی سیاسه‌ته‌كان و به‌رنامه‌كانی ئابووری ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌وڵت به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌روه‌ی ماڵیات بوون. ده‌وڵه‌تی لۆبنان ڕایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت مالیاته‌كانی نوێ به سه‌ر سوته‌مه‌نی، دۆخانیات و هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی توڕه كۆروكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ڵمێنێت. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له خۆپیشاندانی ناوه‌ندی شاری به‌یروت، پۆلیسی لۆبنان به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژیان هاویشت. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان سه‌ره‌ڕای بوونی هێزه‌كانی دژه شوڕش له به‌رامبه‌ر بینای پارڵه‌مانی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه و دروشمی تری “شۆڕش”یان وتووه‌وه. ژماره‌یه‌كی دیكه له خۆپیشانده‌رانیش به هه‌ڵكردنی ئاگر، ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌مشاره‌یان داخست. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كانی دیكه‌ش له شاره‌كانی ترابلس و دره بقاع به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له كۆمه‌ڵگا و گه‌نده‌ڵی له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.