کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان لە سوید و ئیسرائیل دژ بە درێژەی شەڕ لە غەزە

خۆپیشاندان لە سوید و ئیسرائیل دژ بە درێژەی شەڕ لە غەزە 1

رۆژی 17ی خەرمانانی 1403، دانیشتوانی شاری ستۆکهۆڵم و زۆربەی شارەکانی ئیسرائیل خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان به‌ڕێوه‌برد و ئیدانەی بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەده‌نی و سێڤیلیان لە لایەن ئیسرائیل و حەماسەوە کرد.

دانیشتوانی شاری ستۆکهۆڵمی سوید خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی شەڕ دژ بە خەڵکی مەدنی و سڤیل دەستپێکرد و خوازیاری ڕاگرتنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ بوون.  هەروه‌ها له‌ ئیسرائیل، لە شارەكانی تل‌ئاویو، قودس، حەیفا، کەفەرسەبا و  چەند شاری‌ تری ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی دژبه‌ نتانیاهوو بەڕێوە چووه‌. خۆپیشاندەران خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون.