کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان له‌ چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان له‌ چه‌ند شارێكی هه‌رێمی

خۆپیشاندان له‌ چه‌ند شارێكی هه‌رێمی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كانی هەولێر، سلێمانی، کەلار، کفری و ڕانیە  بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا و درێژه‌ی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی توركییه‌، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەکان بۆ ساڵیادی دووەمی پاڵپشتی کردن لە ڕۆژئاوا و بە تایبەتتر لە شاری کۆبانێ بەڕێوەچوو. هاوکات لە هەریەک لە شارەکان بەیاننامەی تایبەت بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا خوێندرایەوە. لە شاری هەولێر لە بەردەم پارکی شانەدەر لە لایەن ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەوە  باس لە خەبات و شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا، ئاماژەش بەوەکرا ئیستا دەوڵەتی تورکییه‌ بە کۆمەڵکوژیی و هێرشی دڕندانە دەی هه‌وێت دەستکەوتەکانی خه‌ڵكی باکوری سورییه‌ لەناو ببەن. هاوکات لە شاری سلێمانیه‌ لە لایەن ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەوە بەیاننامەی تایبەت بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا خوێندرایەوە. هه‌روه‌ها لە شاری ڕانیە خۆپیشاندەران لەناو باخی گشتی ڕانیە كۆبوونەوە. لە هەمان کاتدا لە شاری کەلار چەند چالاکییەک بەڕێووەچوو و لە ناویشیاندا وێنەی هەندێک لە گیانبه‌خت كردووانی ئەم دواییانەی ڕۆژئاوا بەرز کرانەوە. بە هەمان شێوە لە شاری کفری بەیاننامەی تایبەت خوێندرایەوە و هاوڵاتییان بەشداری کردنی خۆپیشاندانەکان و بایکۆتکردنی کاڵای تورکییان بە خەباتی مەدەنی و گرنگ ناو برد. لەگەڵ ئەمانەشدا لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانیش خۆپیشاندان بۆ ئەم ساڵیادە و پشتگیری لە ڕۆژئاوا ئەنجام درا.