کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان له‌ ١٧ وڵاتی جیهان

خۆپیشاندان له‌ ١٧ وڵاتی جیهان

خۆپیشاندان له‌ ١٧ وڵاتی جیهان

بەهۆی ناڕەزایەتییان لە سیستەمی حکومڕانی و گەندەڵی لە دام و دەزگا حکومییەکاندا، جیهان هەفتەیەکی جیاوازی تێپەڕاند و لە یەک کاتدا خەڵک لە ١٧ وڵاتی جیهاندا رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.

خۆپیشاندانەکان لە عێراق، ئێران، بۆلیوی، وێنزوێلا و هۆنگ کۆنگ پڕ گرژیترین خۆپیشاندانەکانن. لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبرەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی، هەژاری، بێکاری، حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیان تەنیوە و بەپێی سەرچاوەکان تاوەکو ئێستا لەو خۆپیشاندانانەدا زیاتر لە ٣٢٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەس برینداربوونە. لە فەرانسه‌ ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانی جلیقه‌ زەردەکان تێپەڕی و خۆپیشاندەران هەر بەردەوامن. لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندەر و پۆلیس لە کەشێکی تونددا رووبەڕووی یەک وەستاونەتەوە. هێزە ئەمنییەکان گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ دەگرنە خەڵک و، ئەوانیش بە بەرد وەڵامیان دەدەنەوە. لە وێنزوێلا جارێکی دیکە دژی “نیکۆلاس مادوورۆ” سەرۆکی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندان دەستپێکردەوە و خوان گوایدۆی سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات لەبەردەم ئاپۆڕایەکی زۆردا داوای دەستلەکارکێشانەوەی مادوورۆی کرد. لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە هەریەک لە وڵاتانی چیک، کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین، چیلی، پاکستان، مەنگۆلیا، جۆرجیا و ٥ وڵاتی دیکەی جیهان خۆپیشاندانی پڕ لە تووندوتیژی بەڕێوەچوون.