به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی چه‌پ و كۆمۆنیست ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ له شاری كۆپێنهاگ له وڵاتی دانمارك، بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران و به‌ندكراوانی سیاسی و كرێكارانی به‌ندكراو، له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له‌دژی سیاسه‌تی دژه ئینسانی و دژه كرێكاری ڕژیم، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا هاورێ “ئه‌سعه‌د ڕۆسته‌می” له لایه‌ن تشكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحید دانمارك قسه‌وباسێكی سه‌باره‌ت به داخوازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی كرێكاری له ئێران پێشكه‌ش كرد و وێڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی زیندان له‌دژی كرێكاران و مۆعهلیمان، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی له داخوازی ڕه‌وای خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ئێران كرده‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووان به‌ناوی “عه‌لی ئازاد” به نوێنه‌رایه‌تی له ناوه‌ندی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسیی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی به‌رگری له مافی په‌نابه‌ران له‌م پێوه‌نده‌دا قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانه دوای چه‌ند كاتژمێر به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی و خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له‌ژێر ناوی “من ئهنترناسیۆناڵم” كۆتایی پێهات.