کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان له‌ ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ كۆچبه‌ران

خۆپیشاندان له‌ ئاڵمان بۆ پشتیوانی

خۆپیشاندان له‌ ئاڵمان بۆ پشتیوانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خەڵکی چه‌ند شاری ئاڵمان بۆ پشتگیری کردن لە کۆچبەران و کەسانی بیانی لەو وڵاتەدا، خۆپیشاندانیان کرد.

جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی ئاڵمان ڕاگەیاند، “بیرمان لای ھەموو ئەو  کەسانەیە لە وڵاتەکەمان ترسیان ھەیە، لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەی کە چیرۆکی تراژیدیان هەیە”، باسی لەوەشكرد، “بیرمان لای ئەو خێزانە کوردانەیە کە کەسوکاریان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشەممە پۆلیسى ئاڵمان رایگەیاند، شەوی چوارشه‌ممه‌ لە دوو رووداوى تەقەکردندا لە نزیک شارى فرانکفۆرت لە رۆژئاواى ئاڵمان ١١ کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون، هاوکات، چوار كه‌س لە کوژراوەکان خه‌ڵكی کوردستان بوون.