ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان،كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی “بنغازی” له وڵاتی لیبی، له ناڕه‌زایه‌تیی به پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی لاستیكی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئاگرتێبه‌رداوه و هه‌ندێ له شهقامهكانیشان به‌ستووه. شاری بنغازی، بنكه‌ی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و ئه‌ڕته‌شی میللی لیبییه، كه له‌دژی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی میللی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ ده‌كه‌ن. شایانی باسه، مانگی ڕابردووش خه‌ڵكی ترابلۆس له‌دژی پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.
