كۆمه‌ڵێك له نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر له شاری “بۆینێس ئایرێس” پێته‌ختی ئاڕژانتین، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد كه له‌سه‌ری نووسرابوو “سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له ئاڕژانتین بكه‌نه ده‌رێ” و “قه‌رزه‌كان مه‌ده‌نه‌وه”، له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ئه‌م خۆپیشاندانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه شاندێكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی وامی ٤٤ میلیارد دۆلاری ئه‌م ناوه‌نده، چووه‌ته ئاڕژانتین. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین له ساڵی ٢٠١٨وه هه‌تا ئێستا تووشی ڕكودێكی ئابووری بووه و ڕێژه‌ی ئاوسان له‌م وڵاته، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٤٠ له‌سه‌د. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ویرووسی كۆرۆناش ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌م وڵاته چه‌ند به‌رابه‌ر زیاد كردووه.