ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه به سهدان خۆپیشاندەری یونانی لە شاری “سلانیک”، له دژی بڕیاری رەجەب تەیێب ئەردۆغان بۆ گۆڕینی مۆزەخانەی “ئایاسۆفیا” بۆ مزگەوت، ناڕهزایهتییان دهربڕیوه و ئاڵای وڵاتی توركییهیان سوتاند.
ئایاسۆفیا، یەکێکە لەو شوێنانەی كه گرنگییەکی زۆری لای مهسیحییه رۆژهەڵاتییەکان هەیە، هەر بۆیە یونانییەکان رەخنەیان لەم هەنگاوەی توركییه گرتووه و بە نیشانەی لاوازی وڵاتەکە لەقەڵەمیانداوه. هاوكات سەرۆک وەزیرانی یونان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ئیستانبۆل روودەدات نمایشی هێز نییە بەڵکو بەڵگەی لاوازییە.” ئایاسۆفیا كلیسایەکی کۆنی مهسیحییهكانه کە لە دوای داگیرکردنی ئیستانبۆل لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، کرا بە مزگەوت، بەڵام دوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لە ساڵی ١٩٣٥ەوە ئەو شوێنە وەکو مۆزەخانە بەکار هێنراوه.