به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل به‌مه‌به‌ستی هاوپشتی كردن له‌گه‌ڵ كچێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن كه له لایه‌ن ٣٠ پیاوه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
هه‌واڵی ده‌ستدرێژی گرووهی بۆ سه‌ر ئه‌م كچه تازه‌لاوه له شاری لێوارئاوی “ئیلات” له ئیسڕائیل، تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی به‌دواوه بووه. خۆپیشانده‌ران له زیاتر له ٣٠ ناوچه‌ی ئیسڕائیل، سه‌ره‌ڕای وتنه‌وه‌ی درووشمی “تۆ ته‌نیا نی”، خوازیاری سزادانی بكه‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون.