ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان خۆپیشاندەر لە به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی توركییه لە شاری بەغدا له‌دژی بۆردومانەکانی توركییه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایانکردووه باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته دابخرێت و باڵوێزی توركییهش لە عێراق دەربکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گه‌لاوێژ، بەشێک لە هاوڵاتیانی بەغدا لە به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانەی توركییه كۆبوونه‌وه و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر به بۆردومانەکانی توركییه بۆ سه‌ر ناوچە جیاجیاکانی عێراق، به درووشمی “دژی هێرشەکانی توركییه بۆ سەر خاکەکەمان دەوەستینەوە” داوای دەرکردنی باڵوێزی توركییه لە عێراق و داخستنی باڵوێزخانەکەیان كرد. هاوکات، خۆپیشاندەران لە بەشێکی دیکەی دروشمەکانیاندا داوایان لە ئەردۆغان کرد سەربازەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ٢١ی ئەم مانگە، لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركییه ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی بۆردومان کرد، بەوھۆیەوە دوو ئه‌فسه‌ری پله باڵای عێراق و سەربازێكی پاسەوانی سەر سنور گیانیان له‌ده‌ستدا.