ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی رابردووی توركییهوه بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم، لە چەند شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بەێوەچوو و خۆپیشاندەران ئیدانەی هێرشەکانیان کردووه.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزهردان، وەک نواندنی هەڵوێستێک لە بەرامبەر ئەو هێرش و بۆردومانانەی شەوی رابردووی ئهڕتهشی توركییه بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش مەخمور و شەنگال، به سهدان هاووڵاتیی لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ، گرکێلەکێ و تل حەمیس، بە شێوازی جیا جیا خۆپیشاندان ئهنجام دا و بۆردومانەکانی تورکییهیان ئیدانەکرد. ئەمه لەکاتێکدایە، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه ناوەناوە بۆردوومانى ناوچە شاخاوییە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن و شەوی ١٤ى ئەم مانگەش، ٨١ جار چیاى قەندیل، شنگال و کەمپى مەخموریان بۆردوومان کرد.