به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییانی خه‌باتكار له شاری بۆكان هه‌روه‌ك باقی شاره‌كانی دیكه له ئێران، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، هێزه‌اكنی ڕژیم به‌ره‌و ناڕازییان ته‌قه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٤ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه، ناڕازییان له شاری بۆكان سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕه‌شبگیری ئه‌م هێزانه هه‌روا له شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه و چه‌ندین ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تییان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه.