ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سەدان هاووڵاتیی ژاپۆنی لە یەکێک لە مەیدانە سەرەکییەکانی تۆکیۆ، له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و به درووشمی “ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە”، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
لەم خۆپیشاندانە ڕۆژی یەکشەممەدا جەخت لە توڕەیی و ناڕەزایی کراوەتەوە بەرامبەر کوژرانی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا. خۆپیشاندەران لە لێدوانەکانیاندا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە لە وڵاتەکەیاندا کێشەی جیاوازیکردن زۆرە، بەڵام وەک دەڵێن چاوی لێ دەپۆشرێت. لە دوای دەستپێکردنی ئەم شەپۆلی ناڕەزاییەتییە لە ئەمریکا دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆپیشاندان لە هه‌ندێ له وڵاتانی ئۆرووپایی و ئۆستڕالیاش دەستیانپێکردووە و داوای نەمانی سیاسەتی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی دەکەن.