کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان دژبه‌ كرده‌وه‌ی پۆلیس له‌ مێكزیك

تظاهرات علیه کشته شدن یک جوان به دست پلیس مکزیک2

تظاهرات علیه کشته شدن یک جوان به دست پلیس مکزیک2

كۆمه‌ڵێكی به‌رین له‌ خه‌ڵكی شاری “گوادالاخارا” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای مێكزیك، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوژرانی لاوێك به‌ ده‌ستی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان.

به‌ پێی هه‌واڵی تێلویزیۆنه‌ ناوخۆییه‌كانی مێكزیك، سه‌دان كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌رگی “جیۆوانی لووپێز” كرێكارێكی بیناسازیی، له‌ شه‌قامی ناوه‌ندیی گوارالاخارا، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ توندوتیژی كێشرا كه‌ ناڕازیان مه‌رگی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان‌ به‌ توندی مه‌حكووم كردبوو و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی عه‌داڵه‌ت  و سزادانی هۆكار و بڕیارده‌ره‌كانی بوون. شایانی باسه‌، توندوتیژیه‌كان له‌ كاتێكه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد كه‌ هێزه‌ ئه‌میه‌كان و پۆلیسی دژه‌ شۆڕش به‌ هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ و گولله‌ی پلاستیكی هه‌وڵیان دا تا بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.