له حاڵێكدا كه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌مریكا هێشتا نادیاره و هه‌ژماری ده‌نگه‌كان له هه‌ندێ له ئه‌یاله‌ته‌كان هه‌روا به‌رده‌امه، به سه‌دان كه‌س له نه‌یاران و لایه‌نگرانی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران له شاری “دیترۆیت” له ئه‌یاله‌تی میشیگان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی گه‌ڵارێزان، له به‌رامبه‌ر بنه‌كه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگیرانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بوون. هه‌روه‌ها له ئه‌یاله‌تی “ئاریزۆنا” ناڕازییان خوازیاری ڕاگیرانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بوون. ئه‌م له حاڵێكدایه كه “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویر كراوه و به‌ڵێنی داوه كه له دیوانی باڵا شێوازی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به چاڵش بكێشێت. هاوكات لایه‌نگرانی “جۆ بایدن” به‌ربژێری پارتی دێمۆكراتی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری كه ته‌نیا پێویستی به ٦ ده‌نگی “ئێلكتراڵ” بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی هه‌یه، له شاره‌كانی نیویۆرك و واشینگتۆن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ژماركردنی هه‌موو ده‌نگه‌كان بوون.