کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان دژبه‌ سووتاندنی دارستانه‌كانی ئامازۆن له‌ بروكسێل

خۆپیشاندان دژبه‌ سووتاندنی دارستانه‌كانی ئامازۆن له‌ بروكسێل

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاکڤانی بواری ژینگە لە بەرامبەر باڵەخانەکانی کۆمیسیۆن و ئەنجوومەنی ئۆرووپا لە شاری بروكسێل، له‌دژی سووتاندنی دارستانەکانی ئامازۆن ناڕەزایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان ده‌ڵێن: ئاگری دارستانەکانی ئامازۆن دەستکردی حکومەتی به‌ڕازیله‌ بۆ زیادکردنی رووبەری کشتوکاڵی و داوا دەکەن، یەکێتیی ئۆرووپا رێکار دژی “جایێر بۆڵسنارۆ”، سەرۆکی ئەو وڵاتە بگرێتە بەر.  هاوكات چالاکڤانانی بواری ژینگە لە شاری لەندەنیش بڕیاریانداوە لە بەردەم هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، وێستگەکانی سووتەمەنی و ئەو پیشەسازییانەی بە نەوت کاردەکەن، دژی بەکارهێنانی ئەو سووتەمەنیانە کە دەبنەهۆی دەردانی رێژەیەکی زۆری گازی زیانبەخش بۆ نێو هەوا ناڕەزایی دەرببڕن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، رێککەوتنی کەشوهەوای پاریس کە ساڵی ٢٠١٦ چووە بواری جێبەجێکردنەوە، یەکێک بوو لە هەوڵەکانیان، بەڵام کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنامەیە بە بیانووی زیادکردنی هەلی کار، ئەو هەوڵەی لاواز کرد، چونکە ئەو وڵاتە نزیكه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی کۆی دیۆكسیدی كه‌ربۆنی جیهان بەرهەمدێنێت.