ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ ڕێبه‌ندان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تی به یاسانی نوێنی ئه‌منییه‌ت له‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
چالاكانی ئه‌م بزووتنه‌وه قه‌راره له درێژه‌ی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه‌دا كه له مانگی نوامبره‌وه ده‌ستی پێكردووه، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌تر له ڕۆژی ١٤ی فێوریه له شاره جۆراوجۆره‌كانی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌به‌رن. شایانی باسه، یاسای گشتیی ئه‌منییه‌ت كه مانگی نوامبر له لایه‌ن پارله‌مانی فه‌ڕانسه‌وه په‌سند كرا، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره وێنه و گرته‌یه‌كی ویدێئۆیی له هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌بێته ڕێگری ئه‌نجامدانی مه‌ئموورییه‌ته‌كان، قه‌ده‌غه كردووه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه قه‌راره له مانگی مارسدا له مه‌جلیسی سێنای فه‌ڕانسه تاوتوێ بكرێ، ڕێگه به پۆلیس ده‌دات كه بۆ چاوه‌دێری كردنی خۆپیشاندانه‌كان له په‌هباد و دووربینی جێسازكراو كه‌ڵك وه‌ربگرن.