ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، به هه‌زاران هاووڵاتیی ناڕازیی له ئاڵمان له به‌رابمه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی “ئانگێلا مێركێل” ڕاوێژكاری باڵای ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خوپیشانده‌ران له شاری بێرلین له‌دژی ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی ئۆرووپا و توركییه كه له ساڵی ٢٠١٦ واژۆ كرا، درووشمی ناڕه‌زایه‌تییان وتووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، ده‌وڵه‌تی ئانكاڕا به‌ڵێنی داوه كه به‌ر به چوونی په‌ناخوازان بۆ ئۆرووپا بگرێ و له به‌رامبه‌ردا، بودجه‌یه‌ك بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌ی ڕاگرتنی كۆچبه‌رانی سووری له‌م یه‌كێتییه وه‌ربگرێت.