لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییانی ئێزدی، دەیان هاونیشتمانی لە شارۆچکەی عاموودای ناوچەی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ پشتگیریکردن لێیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی “ژنی ئازاد”هوه بهرهو گۆڕەپانی شهنگال ڕێپێوانیان كردووه و له ڕێگهی بهدهستهوه گرتنی وێنەی قوربانییانی ئێزدی و وتنهوهی درووشم، پاڵپشتیان له هاووڵاتییانی ئێزدی كردووه. جێگهی ئاماژهیه، رۆژی ٣ی مانگی ئووتی ٢٠١٤، گرووپی ئیسلامیی داعش هێرشی کردە سەر شهنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و لە ئەنجامیدا زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی ئێزدی گیانیان لهدهستدا و به هەزاران كهسی دیکەش ئاوارە بوون.