کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی کارمەندانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە سیدنی

خۆپیشاندانی کارمەندانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەیی لە سیدنی

 

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئوسترالیا لە سیدنی خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران خوازیاری زیادکردنی مووچە و باشترکردنی ئەمنییەتی کار بوون. بە وتەی نوێنەری یەکێتییەکە سەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، لەبەرامبەر ئەو گوشارە تاقەت پڕووکێنەی کار حەقدەستێکی زۆر کەمیان پێدەدرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە پلەی گەرمی لە هەندێک کاتدا دەگاتە ٥٠ سەنتیگراد و ئەمە دۆخێکی مەترسیداری بۆ کرێکاران دروست کردووە.