کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ژنان له‌دژی توندووتیژی جنسی له‌ مێكزیك

تظاهرات زنان مکزیکی علیه خشونت جنسی 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ حاڵێكدا كه‌ ئاماری تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ مێكزیك ڕووی له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ توندووتیژی جنسی و نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی مێكزیكۆسیتی و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، “میگۆئێل بارێرا” له‌ چالاكانی پاراستنی مافی ژنان كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ڕێكخستووه‌ ده‌ڵێ: ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتنی ژنان و توندووتیژی جنسی له‌ژی ئه‌وانه‌. شایانی باسه‌، زۆربه‌ی ناڕازییان جلی ڕه‌شیان له‌به‌ر كردووه‌ و له‌دژی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان، درووشمیان وتووه‌ته‌وه‌.