ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، ژنانی عێراقی بۆ پشتیوانی له بانگه‌وازی كومیته‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبر له شاره‌كانی به‌غدا، ناسرییه و به‌سره، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژنانی چالاك، بانگه‌وازی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان له كاردانه‌وه به لێدوانه‌كانی “موقته‌دا سه‌در” كه وتبووی به‌شداری ژنان له خۆپیشاندانه‌كان “حه‌رامه” بڵاو كردبووه‌وه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هه‌زاران ژنی عێراقی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به وتنه‌وه‌ی درووشم له شاری به‌غدا و پارێزگاكانی باشوور هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو و بێ وێنه‌یان له مێژووی عێراق به‌ڕێوه‌بردووه.