کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی هه‌زار كه‌سی له‌ هۆنگ كۆنگ

از سر گیری اعتراضات به لایحه استرداد متهمان به چین

از سر گیری اعتراضات به لایحه استرداد متهمان به چین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پوشپه‌ڕ، له‌ هۆنگ كۆنگ له‌دژی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌لی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی به‌رینییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری گه‌ڵاڵه‌ی “گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاوانباران بۆ چین” له‌م جاره‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، ٢٣٠ هه‌زار كه‌س خه‌مڵێندراوه‌ و به یه‌كێك له‌‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه‌كانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت دێته‌ ئه‌ژمار. شایانی باسه‌، پۆلیس له‌ به‌رده‌م وێستگه‌ی قه‌تاری ئه‌مشاره‌ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازیان و ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.‌