میدیاكانی رووسیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان زیاتر له ٢ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له ناڕازیانی لایه‌نگری ئالێكسی ناوالنی له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته، له‌وانه مسكۆ ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان.
له‌سه‌ر داوای ناوالنی، یه‌كێك له رێبه‌رانی نه‌یاری حكوومه‌تی رووسیه، له دژی وێلادمیر پۆتین، رۆژی شه‌ممه لایه‌نگرانی ناوالنی و نه‌یارانی حكوومه‌تی وێلادمیر پۆتین له سه‌رمای ژێر پله‌ی سفر و سه‌ره‌رای هۆشداری پۆلیسی رووسیه، هاتنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خۆازیاری ئازادیی ناوالنی بوون. ئه‌و ۆێنه و فیلمانه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بڵاو كراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕازیان به شێوه‌كی دڕندانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوت كراون. جیگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئالێكسی ناوالنی یه‌كێك له نه‌یارانی حكوومه‌تی رووسیه‌یه كه له كاتی گه‌رانه‌وه بۆ ۆڵاته‌كه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاشان خۆازیاری خۆپیشاندانی خه‌لكی روسیه بوو.